بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ئەلڕەشید، پێشینەیەکی نوێی بە بڕی (10) ملیۆن دینار، بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت راگەیاند کە ،فەرمانبەرانی بەرگری و ناوخۆ و هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست بەبڕی (5) ملیۆن دینار دەگرێتەوە .
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە رایگەیاندووە کە "داواكاری پێشینەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت بۆ هەڵگرانی ماستەر کارتی (نەخیل)، هەروەها هیچ ناوەندێگیریەک لە نێوان بانك و كڕیاردا نییە.
ھەروەک بانکەکە رایگەیاندوە کە ناوی "هەموو ئەو سودمەندانەی کە نامەی کورتیان پێدەگات بۆ بڕی پێشنەکە دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە یان شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی بڕەکە.