بەغدا –INA -
ئەمڕۆ سێشەممە كۆمپانیای گەڕانی نەوت لە وەزارەتی نەوت بڵاویكردەوە 8 تیمی لە چوار پارێزگادا بڵاوكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بڕێكی زۆر نەوت لە پارێزگای ئەلموسەننا دۆزراوەتەوە.
باسم محەمەد خزەیڕ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : چالاكی كۆمپانیای گەڕانی نەوت چڕبووەتەوە بۆ گەڕان بەدوای یەدەگی نوێدا بۆ زیادكردنی یەدەگەكانی ئێستا و ئاماژەی بەوەشكردووە : تیمەكانی گەڕانی كۆمپانیاكە بڵاوبوونەتەوە لە بەشێكی بەرفراوانی وڵاتەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆمپانیاكە سێ تیمی گەشتیاری لە هەرێمی ڕۆژئاوا جێگیركردووە، بە تایبەتی لە پارێزگای ئەنبار لە بەشەكانی باكوور و باشوور، لە موسەننا یەك فیرقە، لە نەینەوا دوو فیرقە، واست یەك فیرقە، و بەسڕە یەك فیرقە و هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كە : زانیارییەكانی ڕووپێوەكە دەبنە جێگەی كارەكانی پرۆسێسكردن لەگەڵ تەواوبوون و لە پاشان شیكاری و لێكۆڵینەوە و دواتر پێكهاتەی نەوت دیاری دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە : هەر ئۆپەراسیۆنێك ماوەیەكی كەمتر لە 3 ساڵ ناخایەنێت، ڕوونیشی كردەوە كە پلانی پێشوو هەیە كە لە ئێستادا لە ناوچە جیاجیاكان لەژێر لێكۆڵینەوەدان، لەنێویاندا لە كێڵگەی مەجنون لە بەسڕە و چەندانی تر.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هێشتا تیمەكانی گەڕان لە پارێزگای ئەلموسەننا كاردەكەن، ڕوونیكردەوە كە تیمەكان گەیشتوونەتە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر كە ئاماژەن بۆ بوونی بڕی نەوت لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكە.