بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان و سەرۆكی دەستەی پیشەسازیكردنی سەربازی محەمەد ساحیب ئەلدەراجی گفتوگۆیان كرد بۆ ئامادەكردنی فەرمانگەی پاسەوانی دادوەری بە چەكی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)، رایگەیاندووە : ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی سەربازی محەمەد ساحیب ئەلدەراجی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە دەراجی ڕوونكردنەوەیەكی پێشكەش كرد لەسەر هەوڵەكانی دەستە بۆ گەڕاندنەوەی پیشەسازی سەربازی بۆ پێش سەردەمی خۆی و پشت بەستن بە هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ ئامادەكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت بە چەكی بەرهەم هێنراوی ناوخۆیی (بە هەمان كارایی) بە تێچووی زۆر كەمتر لە چەكی هاوردەكراو.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەلدەراجی مۆدێلی پیشەسازی نیشتمانی (دەمانچەی بابل)ی وەك دیاری پێشكەش بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد، هەروەها ئەگەری ئامادەكردنی بەشی پاسەوانی دادوەری بە چەكی بەرهەمهێنراوی ناوخۆیی پێشكەش كرد، ئاماژەی بەوەشكرد : كە میكانیزمی یاسایی تاوتوێكرا بۆ بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی پارەی دەستەی پیشەسازی سەربازی هەڵوەشاوە، كە درا بەو كۆمپانیا و وڵاتانەی كە ئەركەكانیان بەپێی گرێبەستەكانی پێشوو جێبەجێ نەكردووە.