بەغدا –INA -
ئەمڕۆ سێشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەناوبردنی دوو قاچاخچی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی شانەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە كە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ بەدواداچوونی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو و بازرگانان و پەرەپێدەرانی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان و لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا كە بەپێی زانیاریی هەواڵگری ورد ئەنجامدراوە و زانیارییەكانی بەشی هەواڵگری فیرقەی دەیەم و بە هاوكاری لەگەڵ هەواڵگری لیوای 38ی پیادە كە لە ڕێگەیەوە دوو لە گەورەترین پەرەپێدەرانی ماددە هۆشبەرەكە لەناوبرد، یەكێكیان لە بۆسەیەكدا بوو لە زەنكۆڕە، ئەوی دیكەیان لە ناوچەی ئەبو جەلیب لە ڕۆمادی و دەست بەسەر بڕێك حەبی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : دوای تەواوكردنی ڕێكارە بنەڕەتییەكان دژی تۆمەتبارەكان و بەپێی بڕگەكانی مادەی 28ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.