دەستەی کەشناسی.. زریانی خۆڵ و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 21-06-2022, 11:41
  • +A -A

    بەغدا – INA - 
    ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی وڵاتی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات زریانی خۆڵبارین لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا ڕووبدات.
    لە راگەیەندراوێكی دەستەكە كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە روون و تۆزاوی دەبێت لەگەڵ روودانی زریانی خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لەكاتێكدا كەشوهەوا ی ناوچەی باكوور بە تۆزێكی سووك ڕوون دەبێتەوە، و پلەكانی گەرما لە ئەمڕۆوە چەند پلەیەك دادەبەزن لە رۆژانی پێشوو لە سەرانسەری وڵات.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی ناوەڕاست روون و تۆزاوی دەبێت و لە بەشەكانی رۆژئاوا وردە وردە باشتر دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە رۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باكور روون دەبێت و تۆز بەرز دەبێتەوە، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، لە كاتێكدا كەشوهەوای هەرێمی باشوور باش دەبێت لەگەڵ تۆزێكی سووك و پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە ڕۆژی پێشوو.
    ڕوونیشیكردەوە : ڕۆژی هەینی ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزترن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو باش دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و چوارشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: