بەغداد _INA_نەسار ئەلحاج
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ سێشەممە هۆکارەکانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لەبازاڕەکانی ناوخۆ ڕونکردەوە و هاوکات وردەکارییەکانی پلانەکەی بۆ دابەزاندنی نرخەکان ئاشکرا کرد.
بریکاری تەکنیکی وەزارەتەکە، میساق عەبدولحوسێن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لە یاسای پشتگیری ئاسایشی خۆراک، وەزارەت پلانێکی داناوە بۆ کەمکردنەوەی نرخی ماسیەکان بە پاڵپشتیی کردنی عەلەفی.
عەبدولحوسێن، ئاماژەی بە "کردنەوەی هاوردەی ماسی بەستو و ساردکەرەوە کرد و وتی: "وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو سەدان دەریاچەی وێرانکردووە، کە وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەوڵی ئەوەدایە قەرەبووی قەفەزەکانی ناو تەختەی ڕووبارەکان بکاتەوە، هەروەهاوتیشی: "ڕاستییەکی جیهانی هەیە لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی جیهانی بەتایبەتی نرخەکانی خۆراک بەهۆی گرانبوونی نرخی نەوت و قەیرانی ڕوسیا و ئۆکراین"دیاریش کرد"تەحەدایەکی جیهانی هەیە بۆ ئەوەی نرخی هەموو خۆراکەکان بەرز ببێتەوە".
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ سێ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لەبازاڕەکانی ناوخۆدا دیاریکرد و هاوکات تەئکید لەجووڵەیەکی دوو ئاستی کردەوە بۆ کەمکردنەوەی، هۆکاری مردنی ئەو دواییەی سەرەوەشی ڕوونکردەوە
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی وت: "مردنی ماسییەکان کاریگەری لەسەر ماسییەکانی عێراق نییە و حاڵەت هەیە لە بەشی گشتی نێوان پارێزگای دیوانیە و وەسیت کە مادەی ژەهراوی تێدا بەکارهاتووە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ماسی"
ئاماژەی بەوەش کرد: " وەزارەتی کشتوکاڵ پەیوەندی بە وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان کرد و دەروازەی شوێنە گشتیەکانی داخست کە بەرەو دەڵماژە دەچێت بۆ پەکخستنی ئەو ژەهرەی کە ڕوویدا و هەماهەنگییەکی زۆر هەیە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە بە ئەنقەست ڕۆبارەکەیان ژەهراوی کردوە.