بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی پشكنینی لە بیابانی حەزەر ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە،ئاماژەی بەوەكردووە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینی لە بیابانی حەزەر بە مەبەستی گەڕان بەدوای پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و وێرانكردنی حەشارگەكانی دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداری سوپای عێراق و لیوای 44 لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان دەستیپێكردووە.