رافیدەین ژمارەی ئەو قەرزانە دەژمێرێت كە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا دراوە

ئابوری
  • 21-06-2022, 10:32
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە بانكی رافیدەین داهاتی ئەو قەرزانەی لە مانگی ئایاردا دراون ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە ئەو قەرزانەی لە ماوەی مانگی ئایاردا دراون و تەواو كراون و بڕی 482 قەرز بووە كە لەنێوان قەرزی بیناسازی و نۆژەنكردنەوە و قەرزی پرۆژە بچووكەكان جیاواز بووە.
    ئاماژەی بەوەشدا 426 قەرز بە پرۆژەی بچووك دراوە، 44 قەرز بۆ نۆژەنكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون، هەروەها 12 قەرز بۆ دروستكردن لە سەر پارچەیەك زەوی كە بڕەكەی 50 ملیۆن دینارە.