بەغدا – INA
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق دابەزی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 148 هەزار و 350 دینارە و نرخی كڕینیش بە 148 هەزار و 250 دینارە.
بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا دەستكاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەوپێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە 1460 دانرابوو دینارە، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاووڵاتییەكە 1470 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.