شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی ئەلشەمەری گەیشتە شاری كەركوك

ئەمنی
  • 21-06-2022, 10:31
  • +A -A

    بەغدا- INA   
    ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە پارێزگای كەركوك.
    لە بەیاننامەیەكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی ئەلشەمەری و بە یاوەری فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی گەیشتوونەتە پارێزگای كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی سەردانەكە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی پێكهاتە و یەكەكان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە كەرتی كەركوكدا.