ئەسعەد عیدانی: هەوڵدان بۆ گۆڕینی بەسرە بۆ ناوچەیەكی بازرگانی ئازاد

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 20:37
  • +A -A

    بەسرە - IMA - ویسام مولا
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە هەوڵەكانی بۆ گۆڕینی پارێزگاكە بۆ ناوچەیەكی بازرگانی تەواوی ئازاد ئاشكرا كرد.
    ئەسعەد عیدانی لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "حكومەتی بەسرە لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆی لەبارەی میكانیزمی پێشخستنی ناوچە ئازادەكان لەسەر ئاستی عێراق كردووە ، ئاماژەی بەوەشكردووە، بەسرە گرنگترینە ناوچەی سنووری و دەبێت پێشبخرێت.
    ئاماژەی بەوەشدا كە "عێراق دەتوانێت بڕیارێكی سیادی بدات بۆ گۆڕینی هەندێك ناوچە بۆ ناوچەی ئازاد، گەورەترین هەڵبژاردەیش پارێزگای بەسرەیە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕیارە بەسرە پایتەختی ئابووری بێت، ئەگەر نەتوانین بیگۆڕین بۆ ئەوە، هیوادارین ناوچەیەكی بازرگانی ئازاد بێت، چونكە ناوچەیەكی سنوورییە و شایستەی ئەوەی هەیە كە ببێتە یەكەم ناوچەی ئازاد لە عێراقدا".