فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: لە سێ پرسی ئەمنی هاوكاری پێشمەرگە دەكەین

ئەمنی
  • 20-06-2022, 20:34
  • +A -A

    بەغدا - INA - محمد تاڵەبی
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئامانجی سەرەكی سەردانی شاندێكی ئەمنی بۆ هەولێر دەستنیشان كرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هاوكاری لەگەڵ پێشمەرگە لەسەر سێ پرسی سەرەكییە.
    وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ، لیوا تەحسین خەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئامانجی سەرەكی سەردانی شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپایە بۆ هەولێر، بۆ ئەوەی پیرۆزبایی ئاراستەی هێزەكانی پێشمەرگە بكات بە بۆنەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە ،ئاماژەی بەوەدا كە لە ژێر رۆشنایی سەردانەكەدا، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەركردە و بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووە، لە دیارترینیان دۆسیەی داعش ، ئاماژەی بەوەدا كە "هاوكاری و كاری هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی چەتە تیرۆریستیەكانی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان و داخستنی كەلێنەكان.