بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت پشتگیری لە پارێزگاری زیقاردەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە كۆمەڵێك برینداری خۆپێشاندانەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە خەڵكی پارێزگای زیقار كردووە، پێش ئەوەی گەشت بكەن بەمەبەستی چارەسەركردن لە دەرەوەی عێراق”.
ئاماژەی بەوەشكرد، " كازمی پێشوازی لە گەنجە بریندارەكان و هاوەڵەكانیان كرد، هەروەها قوربانییە گەورەكانیان بە نرخ دەزانێت، كە بە مۆدێلێكی نوێگەریەوە بۆ هیوا بۆ داهاتوویەكی باشتر وەسف دەكات. هەروەها سوپاسی خێزانی بریندارەكانی كرد كە بەرگەی ئەو هەموو شتانە گرتووە، جەختی لەوە كردەوە كە ئەركی حكومەت ئەوەیە هەموو پشتگیرییەكیان پێشكەش بكات”.
كازمی وتیشی "ئەم حكومەتە پشتگیری لە پارێزگای زیقار كردووە، و توانیویەتی چەندین پڕۆژەی تێدا تەواو بكات".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە ئەم گروپە بریندارانی ناو خۆپیشاندانەكان سبەی دەچێتە دەرەوە بۆ چارەسەركردن لە دەرەوەی عێراق، و پێش ئەم وجبەیە چەند وەجبەیەكی تر چارەسەركران و لەم نزیگانەیش وەجبەیەكی نوێ رەوانەی دەرەوە دەكەین بەمەبەستی چارەسەر كردن .