دەستی كەشناسی:سبەی سێشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەكات

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 17:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزە پێشبینی دەكات عێراق بەر شەپۆلێكی خۆڵبارین بكەوێت كە سبەی سێشەممە دەستپێدەكات، كاریگەری درێژكردنەوەی بەرزی هەوای لەسەر بێت كە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت.
    حەیدەر حەبیب، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی لە راگەیندراوێكداكە كۆپییەی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا رایگەیاند، "عێراق كاریگەری شەپۆلێكی خۆڵبارین لەسەر دەبێت، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022ەوە دەستپێدەكات، بەهۆی هاتنی مامناوەندەوە و بارستەی هەوای وشكی هاوكاری دەبێت لە بەرزبوونەوەی هەوا كە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت، دەبێتە هۆی تۆزاوی كەشوهەوا لەگەڵ شەپۆلێكی خۆڵبارین لە چەند شوێنێكی وڵات لەگەڵ بای مامناوەند بۆ چالاك لە باكووری ڕۆژئاوای (30-40) كم/كاتژمێر، كە دەبێتە هۆی تێكچوونی... بینینی ئاسۆیی بۆ كەمتر لە 1000 م، ئاماژە بەوە دەكات كە “كەش و هەوای پاشنیوەڕۆی سێشەممە دەبێتە دەرفەتێك بۆ شەپۆلێكی خۆڵبارین مامناوەند. لە ناوچەكانی (تكریت، بێجی، عانە) توند دەبێت و دواتر وردە وردە دەجووڵێت بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر ناوچەكانی (كەركوك، موسڵ، هەولێر، دیالە).
    وە لە راپۆرتەكەدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پێشبینی كەشوهەواوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە، "بەیانی رۆژی چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022، شەپۆلێكی خۆڵبارین كاریگەری لەسەر ژمارەیەك ناوچەكانی ئەو وڵاتە دەبێت، لەوانە (پایتەخت، بەغدا، رومادی، كەربەلا، تكریت، كوت و حلە) و ئێواران بەرەو ناوچەكانی باشوور دەڕوات بۆ ئەوەی (ناسریە، سەماوە، عەمماڕە، بەسرە) بگرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەرەبەبەیانی رۆژی پێنجشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین نامێنێت، هەروەها پلەكانی گەرماش بەردەوام بەڕێژەی (5-8) پلەی سیلیزی كەم دەبێتەوە، لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات، هەروەها باری ناسەقامگیری كەش و هەواش لە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەدا بەردەوام دەبێت. دوای ئەوەش پلەكانی گەرما دەگەڕێنەوە بۆ بەرزبوونەوەی وردە وردە”.