بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە، لەناوبردن و تێكشكاندنی شەش پێگەی چەتەكانی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەرتەكانی فەرماندەی فیرقەی كاردانەوە خێراكان لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامن لە بەدواداچوونی ئەندامانی تیرۆریستی و وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر، و لەو چوارچێوەیەشدا لیوای یەك و بەشی هەواڵگریی فیرقە بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆكەوانی سوپای عێراق، ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان لە چەمی مەحاسن لە ڕۆژئاوای قەزای توزخورماتوو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدا.
ئاشكراشیكرد: لە ئۆپەراسیۆنەكەدا شەش پێگەی چەتەكانی داعش تێكدراو ئامێرێكی تەقەمەنی لەژێر كۆنتڕۆڵدا بە هەوڵی ئەندازیاریی فیرقەكە تەقێنرایەوە.