بەغداد - INA
سكرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا پێشكەوتووەكان سەبارەت بە پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوو دەركردووە.
وتەبێژی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبونی ڕاسپێردراوە كە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی پێشكەوتووی وەبەرهێناندا بكات بۆ دروستكردنی ئەو ژێرخانەی بۆ پڕۆژەی خانوو تەرخانكراوە،و وتیشی: كۆمپانیاكان كار لەسەر ژێرخان و خزمەتگوزارییەكان دەكەن سەبارەت بە ئاوەڕۆ و كارەبا و هەموو ئەو شتانەی كە هاوڵاتیان لە پڕۆژەدا پێویستان پێیەتی.
ئاشكراشیكرد: بانكەكان قەرزی نەرم دەدەنە هاوڵاتیان بۆ هاندانیان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ پشتگیری دەستپێشخەریی خانووبەرەی سەرۆك وەزیران.
ڕاوێژكاری كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سەرۆك وەزیران سەباح عەبدوللەتیف پێشتر ڕایگەیاندبوو: نزیكن لە بۆندی دابەشكردنی زەوی وەك بەشێك لەپرۆژەی نیشتەجێبوون.
پێشتر ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر میكانیزمی دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەپێی دەستپێشخەریی نیشتەجێوون دا، هاوكات وەزیری پلاندانان خالید بەتال ئاماژەی بەوەدا كە قەرز لەبانكەكانی حكومەتەوە دابین دەكرێت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە زەوی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت.