بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ ناعێراقیەكان دەست پێدەكات.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەپێی بەشی پلاندانان و گەشەپێدانی سەرچاوەكان دەرچووی زانكۆكانی (دەرەوەی عێراق) كە كەسانی پسپۆڕی تەندروستی و پەرستارن بڕوانامەكانیان یەكسانكراوە و ئەوانەی خوازیارن دادەمەزرێن، ئەوەش بەپێی فۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ دابەشكردنی ناوەندی.