بەغداد - INA
دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی هەندێك خزمەتگوزاری دەیانگرێتەوە.
هودا سەجاد، سەرۆكی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەلێت: كۆمپانیای جیهانی كارتی زیرەكی (كی كارد) ڕازیبووە كە خزمەتگوزاری كارتی زیرەكی (هەڵوەشاندنەوە، یەكگرتن، هەمواركردن) بە خۆڕایی ئەنجام بدات.
ئاشكراشیكرد: كۆمپانیاكە تەنها لە دوو حاڵەتدا رسوماتی داناوە (دەركردنی كارتەكە، زیانلێكەوتوو یان ونبوون) و ئەوەش تەنها (10) هەزار دینارە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەموو جوڵەیەكی گواستنەوەی كارتەكە بەبڕی (10) هەزار دینار دەكرێت، و وتیشی: گۆڕینەكانی سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی زۆرن و بڕیان تێدەچێت كە هەندێك جار دەتوانن پارێزراو بن.