سەڕۆکی هەرێم پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەربیلی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 12:52
  • +A -A

    هەولێرـ INA
    بۆ کۆچی دوايیی هونەرمەندی ناسراوی هەولێر مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.
    نووسینگەی ڕاکەیاندنی سەرۆک هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەپرسنامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە" مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که‌ خزمه‌تێکی زۆری به‌ مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت.
    لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاته‌ به‌ر‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانه‌واده‌ و که‌سوکاری ببەخشێت.
    گیانی شاد و یادی‌ هه‌میشه‌ به‌ خێر.