هەولێر - INA
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لە ناوچەكانی هەرێم ئاو كەمبوەتەوە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە ناوچە هەیە روبەڕووی بە بیابان بوون بوەتەوە.
سەرۆكی دەستەكە عەبدولرەحمان سدیق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەپەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: هەرێمی كوردستان بەدەست كەمیی ئاوەوە دەناڵێنێت، و وتیشی: لە هەندێك ناوچەی گەرمیان بە بیابانبوون دەستی پێكردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە پشت بە وزەی پاك ببەستین لە كۆمەڵگا نیشتەجێبونە نوێیەكاندا.