بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێ لە پێشینە بۆ فەرمانبەران و كارمەندان راگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەجبەیەكی نوێ لە پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ دەستیپێكردووە كە لە 5 ملیۆنەوە بۆ 50 ملیۆن دینارەو دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارە بەخشینەكان بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان.
ئاشكراشیكرد: داواكردنی پێشینەكان لەڕێگەی لقەكانی بانكەوە لەبەغداو پارێزگاكانەوە دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لقەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ پێشینەی فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.