بەغداد/INA
بانکی ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بەردەوامە لە پێدانی قەرز و هەواڵی ڕاگرتنی قەرزەکان ناڕاستە.
بەیاننامەی بانک کە کۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەردەوامین لە پێدانی قەرزی تایبەت بە فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومیەکان و هێزەئەمنیەکان و
گرێبەستەکان ، وئەوهەواڵانەش ڕاست نین کە لە فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ڕاوەستاندنی پێدانی قەرز.
بەیاننامەکە وتی کە بەردەوام لەکارداین بۆ بەرزکردنەوەی مامەڵەکانی وردبینی هاوڵاتیان ، بەیاننامەکە داوای لە هاوڵاتیان کرد کە هەمیشە بەدوداچوون بۆ هەواڵی بانکەکە بکەن لەماڵپەڕەفەرمیەکانی بانکەکەوە وگوێ بە پڕوپاگەندەکان نەدەن.