کەشناسی پێشبینی کاتی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 20-06-2022, 10:46
  • +A -A

    بەغداد/INA ورد عبدالامیر
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کاتی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمای دیاریکرد.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە عامر جابری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پلەکانی گەرما ئەمڕۆ لەناوچەکانی باشوور گەیشتە 52
    پلە و لە ناوەڕاستیش گەیشتە 49 پلە.
    هەروەها وتی کۆتایی هەفتە لەوانەیە پلەکانی گەرما وردە وردە داببەزێت بەشێوەیەکی ڕێژەیی ، ئاماژەشی بەوەدا کە حاڵەتی کەشوهەوا ئاماژە بە دروستبوونی خۆڵبارین دەکەن.
    هەروەها وتی پێش 48 کاتژمێر ناتوانین ڕەشەبای خۆڵاوی پێشبینی بکەین تاکو زانیاریەکانمان لەم بارەیەوە ورد بن.