بەغداد - INA
بانكی بازرگانیی عێراقی TBI ئەمڕۆ یەكشەممە، گرنگی كاریگەری كاغەزی سپیی بۆ ئابووری عێراق دیاریكرد و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەم كاغەزە راستكردنەوەی ئابورییە لە وڵاتدا.
سەلیم چەلەبی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بانكەكە لە میانەی شەشەمین كۆنفرانسی وزەدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: كاغەزی سپی دەرفەتێكی باشە بۆ كردنەوەی دیالۆگێكی دارایی لەگەڵ حكومەتی عێراق، چونكە هەوڵەكانی حكومەت خوێنبەربوونی ئابووری دەوەستێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاشتی لە ئەنجامی پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی تاك و بەم شێوەیە خۆشگوزەرانی كۆمەڵگا، وتیشی: كاغەزی سپی لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردووەوە بەشداری لە پەسەندكردنی پرۆژە گرنگەكان كردووە و ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونیان لە ئاستی جیاجیادا، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە سەرەتاییەكان.
ئاشكراشیكرد: تەوەرێك هەیە كە دەبێت ببینرێت بۆ بەردەوامی ئەو پرۆژانە، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە گەڵ گۆڕانكارییە ڕادیكاڵە گەورەكاندا، ئاماژەی بۆئەوەشكرد: كاغەزی سپی بە شێوەیەك نووسراوە كە كێشەكان دەستنیشان بكات، بە وردی سیستەماتیك، وە پێویستە پەیوەندی گونجاو بە دوور لە خۆڕسكی دروست بكات، بەڵام بە میتۆدێك كە هەڵسەنگاندنێك بۆ ئامادەكردنی ڕێكبەندە گونجاوەكان نیشان دەدات.
رونیشیكردەوە: ئەم پەڕەیە بە تێكەڵەیەك لەو سیاسەتانە پێكهێنراوە كە لەگەڵ خەڵكی عێراق و ئابووری بازاڕدا بگونجێت و بەشداری لە ڕێكخستنی دارایی گشتی بكات، وتیشی: ئەو ئامانجانە لەڕێگەی چەند تەوەرێكەوە بەدەستهاتوون كە گرنگترینیان جێگیری داراییە لەگەشەكردنی ئابووری و ئەولەویەتی بۆ پێداویستییەكانی خەڵك لەڕێگەی حوكمڕانی دارایی و ئیدارییەوە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان كە دەبێتە هۆی چاكسازی كە بەبێ هەنگاوی پراكتیكی لە ئابووریدا بەدیناكرێت، ئاشكراشیكرد: كاغەزی سپی راستكردنەوەی ئابوری وڵاتە بە شێوەیەكی بەرنامەبۆداڕێژراوو.