هەولێر - INA
پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە، 4 توشبوونی كۆلێرای لە پارێزگاكە راگەیاند.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكەدا ئەمڕۆ 4 توشبوو بە كۆلێرا تۆماركراوەو ئاشكراشیكرد: 5 حاڵەتی تر گومانیان لێدەكرێت كە توشی پەتاكە بووبن.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد: نەخۆشخانەكان لە ئامادەباشیدا بۆ وەرگرتنی هەرحاڵەتێك و هەموو پێداویستیەكانیان بۆ دابینكراوە.
هەر ئەمرۆ یەك شەممە وەزارەتی تەندروستی، 13 توشبووی كۆلێرای لە پارێزگاكانی كەركوك و سلێمانی و موسەننا راگەیاند.