بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە، هۆشداریدا لە هەڵمەتێكی سیستماتیك كە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقی بە ئامانج گرتووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەنگۆیەكی توند و هەڵمەتێكی سیستماتیكی بۆ بە ئامانجگرتنی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق لەم دواییەدا هەیە، كە درێژكراوەی هەڵمەتەكانی پێشووە كە بەرهەم دەهێنرا وەك هەوڵێك بۆ تێكەڵكردنی كاغەزەكان لەسەر بنەمای زانیاری چەواشەكار و نەناسراو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەم هەڵمەتانە و ئەوانی تر بەشێكی دانەبڕاو لە هەوڵەكان بۆ لاوازكردنی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەكانی دەزانێت، بە ئامانجی كاریگەری لەسەر دەستكەوتە گرنگەكانی ئەو دەزگایانە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و تاوانی ڕێكخراو.