بەغداد - INA
وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ یەكشەممە، هەواڵی كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا لە بەغداد ڕەتیكردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزارەتی كارەبا كارمەندانی خۆی بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان و زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاوڵاتیان كۆدەكاتەوە و هەموو ڕێوشوێنێكی بەپەلەی خۆی دەگرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی هەر كەموكوڕییەكی فریاگوزاری كە كاریگەری لەسەر جومگەكانی سیستەمی نیشتمانیدا لە كاتی لوتكەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرزەوە.
ئاشكراشیكرد: ئەوەی كە هەندێك میدیا و یەكێك لە كەناڵە ناوخۆییەكان كە باس لە خراپی پێدانی كارەبا بۆ بەغدای پایتەخت دەكەن لە ڕۆژی شەممەدا، پێدانی كارەبا لەو رۆژەدا گەیشتە (16) كاتژمێر لە زۆربەی ناوچەكانیدا، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی چەند شكستێكی فریاگوزاری كە دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ بە دوای بارەگای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبا لە بەغدا كەوتوون.
رونیشیكردەوە: وەزارەتەكەمان حسابی ئەو پشتیوانییە گەورەیە دەكات كە لەلایەن میدیاكانەوە دابینكراوە و هاوڵاتیانمان لە سروشتی ئەو هەلومەرجە تێدەگەن كە پێیدا تێپەڕ دەبین، چونكە هەموومان كاردەكەین بۆ خزمەتكردنی وڵات لە پۆست و ئینتیمای جیاوازدا.
بۆیە دەبێت ڕۆحی بەرپرسیارێتی و ویژدانی نەتەوەیی چالاك بكرێت و مافی دادپەروەری لەهەوڵی حكومەتدا هەبێت و میدیاكانیش وەك ئەوەی نەوت بەسەر ئاگردا بڕێژن ئاراستە نەكرێت