بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەئكیدی لە پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ سەرخستنی ئەركی مەشق و تواناسازی و ڕاوێژكاری ناتۆ.
نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەعرەجی ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی خۆی پێشوازیكرد لە فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق جەنەراڵ جیوفانی ئینوچی، و لە دیدارێكدا تاوتوێی پێداچوونەوە بە كارەكانی ئەركی ناتۆ لەعیراق كرا و هەروەها پتەوكردنی هەماهەنگی بنیاتنەر لەنێوان عێراق و نوێنەرایەتیەكە بەتایبەتی لەبواری ڕاوێژكاری و ڕاهێناندا گفتووگۆی لەبارەی كرا.
هەروەك بە پێی بەیاننامەكە ئەعرەجی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: كە عێراق پەرۆشە بۆ ئەوەی ئەركی مەشقی ناتۆ بكاتە سەركەوتن و تواناسازی و ڕاوێژكاری و بەمەش توانای خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم و لەناوبردنی گروپەتیرۆریستییەكان بەرز بكاتەوە.