بەغداد - INA
ڤیلا فاریولا باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لەبەغدا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: هاوردەكردنی نەوتی عێراق بژاردەیەكی باشە و هاوكات ئاماژەی بەگرنگی تەواوكردنی ئەركەكانی كاغەزی سپیش كرد لەلایەن حكومەتی نوێوە.
فاریولا لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: گۆڕاوەكان لە بازاڕی نەوتدا بە خستنەڕو و داواكاریش كاریگەرییەكی بەرچاویان هەیە لە شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا و تێكەوتە ئابوورییەكانی و هەروەها ڕووی چەندین وردەكاری و گەرەنتی و لەو ڕێگەیەوە بابەتەكە رەمزی خۆی هەیە.
ئاشكراشیكرد: وڵاتانی ئەوروپا لە گەڕانن بەدوای هاوبەش و جێگرەوەی نوێدان لەسەر دۆسیەی هاوردەكردنی نەوت، بەڵام هاوردەكردنی نەوتی عێراق بژاردەیەكی باشە بۆ ئێمە.
وتیشی: ئابووری عێراق چەندین توانای هەیە و دەرفەتی هەیە، ئابوورییەكی هەمەجۆرە و ئەم هەمەچەشنییە لە هەمان كاتدا ڕەنگە تەنها بەرەكەت نەبێت بۆ ئێمە و لەناو ئەو لیژنەیەی پشتیوانی لە پێشكەوتنە ئابوورییەكانی عێراق دەكەین و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین بە شێوەیەكی بەرچاو هەنگاوەكانی لە جێبەجێكردنی كاغەزیسپیدا پەرە پێ بدات و زۆر گرنگە ئەم ئەركانە لە لایەن حكومەتی نوێوە تەواو بكرێن.
پێشتر كۆمپانیای بازاڕكردنی نەوت (سومۆ) ئاشكرایكرد: كە فەڕەنسا لە ئەگەری دابینكردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕی ئەوروپا نزیك بووەتەوە.