بەغداINA -
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پشتڕاستیكردەوە كە حكومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی پیشەسازییە سەربازییەكان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە : سەرۆك وەزیران،و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی یەكەم دەمانچەی وەرگرتووە كە لە ناوخۆدا دروستكراوە لەلایەن دەستەی پیشەسازی سەربازی بەناوی بابل، كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو لە لایەن سەرۆكی دەسەتەكە،محەممەد ساحیب ئەلدەراجی پێشكەشی ناوبراو كرا.
وە ئاماژەی بەوەشكرد : كازمی سوپاسی خۆی بۆ سەرۆكی دەستە دەربڕی، هەروەها ئەو هەوڵەكانی كرێكارەكانیشی بە نرخ زانی، هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی پیشەسازی سەربازی، بە شێوەیەك كە بتوانێت هەندێكیان مسۆگەر بكات لە پێویستی هێزە ئەمنییەكان بە چەك.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كازمی ئاڕاستەكردنی پێویستی هاوسەنگبوون لەگەڵ شێوازە مۆدێرنەكانی پیشەسازی سەربازی و دەستڕاگەیشتن بە توێژینەوە زانستییە پێشكەوتووەكان لەم بوارەدا.