بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، جەختی لە مامەڵەكردنی پیشەیی و ئاشتیانە لەگەڵ خۆپیشاندانە داواكارەكاندا كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونەوەی خولیی خۆی بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا ئەنجامدا و كازمی ئاماژەی بەوەدا كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئاسایشی گشتی تاوتوێ كرا لە عێراق، باسی لە كۆمەڵێك دۆسیە گرنگەكانی پەیوەست بە ئاسایشی گشتی لە سەرتاسەری وڵات كرد.
لە سەرەتای دانیشتنەكەدا بەپێی بەیاننامەكە كازمی ستایشی هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە و ئامادەیییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی تیرۆر و باندەكانی تاوانی ڕێكخراو و توانایان بۆ ڕاگرتنی زەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی جۆراوجۆر تەحەددیاتی ئەمنی كە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی حكومەت لە مامەڵەیەكی پیشەیی و ئاشتیانە لەگەڵ خۆپیشاندانی داواكارانە، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتی و مرۆییەكان و پاراستنی مافی هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی بۆچوونەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەركی دەزگا ئەمنییەكان بریتییە لە وەستانەوە لە بەرامبەر هەوڵەكان بۆ وروژاندنی ئاژاوە و هێرشكردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و رێگریكردن لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان.