بەغداد/INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە13 کەس تووشی کۆلێرابونە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تاقیگەی گشتی ناوەندی سەربە فەرمانگەی تەندروستی وەزارەت ڕایگەیاندووە کە 13 کەس تووشی کۆلێرابوونە لەعێڕاقدا ، کەیەکێکیان لەکەرکوک و دوانیان لە موسەننا و 10 توشبوی دیکەش لەسلێمانی هەن، سەبارەت بەسلێمانی دکتۆر سباح هورامی وتی کەلەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی باری لەناکاو ڕادەگەیەنین، داواشی لەهاووڵاتیان کرد کە دەست بەڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن .
بەیاننامەی وەزارەت وتی کە دەزگا تەندروستیەکان لەئامادەباشیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم حاڵەتە، هەروەها وتی کە پلانین نیشتیمانی ساڵانە دەنێرین بۆ بەرەنگاربوونەوەی سکچونی پەتایی و تیمی پسپۆڕی بۆ سەرجەم پارێزگاکان ڕەوانە دەکەین بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەندروستی گشتی و سەنتەری نیشتیمانی خۆپارێزی لە نەخۆشیە گوازاوەییەکان ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدووداچونی حاڵەتەکان.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی جەختیکردەوە کە ئەمڕێکارانە پەیڕەوبکرێت : دەستشوشتن پێش وپاشی نانخواردن ، شوشتنی سەوزەوات و میوەجات ، کوڵاندنی خواردەمەنی بەباشی ، گرنگیدان بە پاکوتەمیزی ناندین و گەرماوەکان، بەکارهێنانی ئاوی پاک بۆ جێشتلێنان و خواردنەوە،
گەر سەرچاوەی ئاوەکە نەزانراوبوو ئەوا پێویستە بکوڵێنرێت وەیان حەبی پاکردنەوەی ئاوی بۆبەکاربهێنرێت.
هەروەها وەزارەت داوای کرد لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە زانیاری تەنها لە لایەنە فەرمیەکانەوە بڵاوبکرێنەوە و هۆشیاریش لەبارەی نەخۆشیەکە لەو گشتاندنانەوە وەربگیرێن کە وەزارەت بڵاویان دەکاتەوە.