هەولێر _INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2022/6/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ران و ئەکادیمیست و ڕۆشنبيرانى كوردستانى ئێران كرد كه بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى دوێنێى ناساندنى زنجيره په‌رتووكێكى به‌ڵگه‌نامه‌ييدا ده‌رباره‌ى شۆڕشه‌كانى بارزان، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردبوو.
له ديدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندەکە، جه‌ختى لەسەر پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ڕووى كولتوورى و ڕۆشنبيرييه‌وه، کردەوە. هیوای خواست پردی پەیوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوان هەردوو گەل و وڵاتی دۆست و دراوسێ، هەرچی زیاتر پتەوتر بێت.
هەروەها لە دیدارەکەدا ئه‌مڕۆى نووسين و ئه‌ده‌بياتى كوردى و بزاوتى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى له هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چه‌ند بابه‌تێكى په‌يوه‌ست به‌م بواره‌وه، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
له ديداره‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌يوه‌ست به مێژووى كوردستان و شۆڕشه‌كانييه‌وه له ئه‌رشيفخانه‌كانی وڵاتانى دراوسێ و جيهاندا و له‌مباره‌يه‌وه كار و كۆششى ئه‌نستيتۆى كوردستان له تاران و به‌ڕێز بارامى وه‌ڵه‌دبەگی و هاوكارانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان و له‌چاپدانيان به‌رز نرخێنرا.
شاندى میوان ستایشی ڕوانگەی ئاشتیخوازانە و هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستانیان لەسەر ئاستەکانی ناوخۆی کوردستان و عيراق و ناوچەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.