نەجەف – ا ه ع موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پێشوازیكرد لە بونتس میلاندەر باڵیۆزی سوید لە عێراق و وەفدی هاورێی. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: ئەو دیدارەی نێوان سەدر و باڵیۆزی سوید كە لەشاری نەجەف بەرێوەچوو، هەردوولا تاوتوێی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و رێگەكانی پتەوكردنی كرا بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات بكات. لای خۆیەوە موقتەدا سەدر تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانییەكانی وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەكی گشتی و سوید بەتایبەتی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا بە تایبەت لەبواری ئابوری و مرۆیی، لەگەڵ سود وەرگرتن لە شارەزایی ئەو وڵاتە لە ریشەكێشكردنی گەندەڵی و پتەوكردنی دیموكراتی لەكاتێكدا عێراق لە هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوە. هەر لە دیدارەكەدا باس لە رەوەندی عێراقی كرا لە سوید، لەوبارەیەوە موقتەدا سەدر تەئكیدیكردەوە لەسەر پاراستنی و بەهێزكردنی رۆڵی لە پتەوكردنی پەوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا.