ئەنبار/INA احمد دلیمی
قائمقامی قەزای قائم جدیان المحلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە هۆکارەکانی دواکەوتنی نەخۆشخانەی تورکی خستەڕوو.
محلاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەم نەخۆشخانەیە کە 20قەڕەوێڵەییە دراوەتە کۆمپانیایەکی تورکی بەگوژمەی 80 ملیۆن دۆلار ولەساڵی 2012 بەردی بناغەی پڕۆژەکە دانرا و تاکوئێستا 60٪ ی پڕۆژەکە تەواو بووە بەڵام هێرشەکەی داعش پڕۆژەکەی ڕاگرت .
وتیشی پاش ڕزگارکردنی شارەکە
لەداعش جەند جارێک نوسراومان ئاڕاستەی کۆمپانیا تورکیەکە کردووە بۆ دەستپێکرنەوەی کارەکانی پڕۆژەکە کەچی بەدەممانەوە نەهاتوون و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشیان لەوبارەیەوە نەداوە.
وتیشی ئەم پڕۆژەیە خزمەتگوزاریەکی تەندروستی گرنگ پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکات