دیاردەی سەگە بێلانەکان لە بەغداد

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 19-06-2022, 13:38
  • +A -A

    بەغداد/ INAهندرێن مکی

    زۆرلەهاوڵاتیانی پارێزگای بەغدا 
    بەدەست سەگە بێلانەکانەوە دەناڵێنن بەتایبەتی منداڵانی بچوک کەدەچنە قوتابخانەکان.
    بەرپرسی بەشی ژینگە لە پارێزگای بەغداد احمد الحارس لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی یاسایەک هەیە بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە کەیاسای ژمارە 48 ی ساڵی 1986 وهەروەها یاسایەکیش هەیە کەیاسای تەندروستی ئاژەڵە وژمارەکەی 32 و لەساڵی 2013 دەرچوە، ئەم یاسایە فەرمان دەکات بە پێکهێنانی لێژنەیەک بەسەرۆکایەتی پارێزگای بەغداد و ئەندامێتی چەند لایەنێکی حکومی و وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و ژینگەو تەندروستی وناوخۆ بەبەشداری ئەمیندارێتی بەغداو بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانیەکان بۆسەرپەرشتکردنی تیمەکانی نەهێشتنی سەگە بێلانەکان.
    هەروەها وتی ئەم مەسەلەیە 
    زۆر گرنگە چونکە ئەو سەگانە
    دەبنە هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی کوشندە ، بۆیە پێویستە ئەویاسایانە کارابکرێنەوەوکاریان پێبکرێت.