زیقار ـ INA ـ زەهرا سەباح
ئەمڕۆ یەكشەممە خۆپێشاندانەكان لە پارێزگای زیقار بۆ داواكردنی خزمەتگوزاری و دامەزراندن دەستیپێكردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دەیان دەرچوو لە سەنتەری ناسریە خۆپیشاندانیان كرد بۆ داوای دامەزراند.
ئاماژەی بەوەشكرد، "خۆپیشاندەران پردی نەسر و زەیتونیان لە ناوەندی شارەكە بڕی و لە گۆڕەپانی حەبوبی گردبوونەوە".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "ئەمڕۆ خەڵكی ناحیەی سەید دەخیل خۆپیشاندانیان كرد بۆ داواكردنی خزمەتگوزارییەكان"، ئاماژەی بەوەدا كە خۆپیشاندەران ڕێگایەكی سەركییان لە قەزارەكە داخست".