لێدوانێكی نوێ لە وەزارەتی پلاندانان لەسەر ڕێژەی هەڵاوسان

ناوخۆ
  • 19-06-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغدا - INA - محمد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی پلاندانان هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانی لە عێراق دەستنیشانكرد، هاوكات دووپاتیكردەوە كە ئەم بەرزبوونەوەیە لە ئاستی ئاساییدایە.
    عەبدولزەهرا هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "بەرزبوونەوە و دابەزینی هەڵاوسان كاریگەری بارودۆخی ئابووری و قەبارەی بارستەی دراو، و نرخی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان لەسەرە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، " هەڵاوسان لە سەرانسەری جیهاندا شاهیدی بەرزبوونەوەی ڕێژەكانی دەبێت، چونكە گەیشتە بەرزترین ڕێژەی زیانلێكەوتوو قەیرانی خۆراكی جیهانی و دوای شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق بەشێكە لە سیستەمی ئابووری جیهانی كە كاریگەریی ئەم جۆرە بارودۆخانەیە ، جەختیشی كردەوە كە پێشاندەرەكانی هەڵاوسان لە عێراق لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرزبوونەتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەكان هێشتا لە رێژە ئاساییەكاندایە و نەگەیشتووەتە ئاستێكی بێ كۆت وەك لە ڕێككەوتنە ئابوورییەكان باسكراوە.