سەرۆكی هەرێمی كوردستانی و شاندی باڵای سەربازی و ئەمنی فیدراڵی كۆبونەوە

سیاسی
  • 19-06-2022, 11:53
  • +A -A

    هەولێر -INA
    نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنیی فیدراڵی بە سەرۆكایەتیی فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای شاندەكەی یاوەریكرد.
    شاندەكە دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەیان بەشێكە لە بەرنامەی هاوكاری و هەماهەنگیی سوپا لەگەڵ پێشمەرگە و ئامادەیییان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكان و هاریكاری و هەماهەنگیی وەزارەتی بەرگریی عیراق لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان، نیشان دا.
    لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كردن و دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەیان پەیامێكی بەهێزی پشتگیری و هاوكارییە و هیوای خواست بە چاوی هاوبەش و وەك بەشێك لە سیستمی بەرگریی عیراقی سەیری پێشمەرگە بكرێت كە بۆ هەمان ئامانج كار دەكەن، ئەویش پاراستنی وڵات و ئارامی سەقامگیرییە.
    هەڕەشە و جمووجووڵەكانی داعش بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە جوگرافیایەكی سەخیتان هەیه و لە ناوچەكانی سەر سنوور لەگەڵ سووریا‌، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو. تیایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان سوپا و پێشمەرگە و سوودوەرگرتن لە پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كردەوە بۆ بنەبڕكردنی یەكجارەكیی داعش.