بەغداد _INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کەژمارەی تووشبوان و مردن بە تایەی خۆێن بەربوون بەرز بووە.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، "ئامارەکانی کەیسی تای خۆێن بەربوون لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە 194 کەس بەرز بوویەوە، کە 32 مردوون.
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ چوار فاکتەری دیاریکرد کەهاوبەشبوون لەهەڵکشانی تای خوێنبەربوون لەعێراق، هاوکات میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئاژەڵ و پەتا پیشانی دا