ناتۆ پێشبینی دەكات ململانێی ئۆكرانیا بۆ ساڵانێك بەردەوام بێت

جیهانی
  • 19-06-2022, 11:04
  • +A -A

    بەدواداچوون -INA
    یێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ گریمانەی ئەوە دەكات كە دابینكردنی چەكی مۆدێرن یارمەتی هێزەكانی ئۆكرانیا دەدات بۆ دەستبەسەرداگرتنی دۆنباس، هەروەهابەدووری نازانی كە ململانێكانی بۆ ساڵانێك بەردەوام بێت.
    ستۆڵتنبێرگ بە ڕۆژنامەی بیلد ئەم سۆنتاگی ئەڵمانیی ڕاگەیاندووە، "بە چەكی مۆدێرنتر، ئەگەری ئەوە زیاد دەكات كە ئۆكرانیا بتوانێت هێزەكانی ڕووسیا لە دۆنباس بكاتە دەرەوە.
    سكرتێری گشتیی ناتۆ ئەوەیش وت: ناتۆ بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا لە بەرگریكردن لە خۆی، بەڵام (هاوپەیمانییەكە) بە بەشێك لە ململانێكان نازانرێت.
    وە دیسانەوە ستۆڵتنبێرگ جەختی لەوە كردەوە كە ناتۆ هێزە سەربازییەكانی خۆی بۆ ئۆكرانیا نانێرێت.
    سكرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، كەس نازانێت ململانێی ئۆكرانیا تا چەند بەردەوام دەبێت، بەڵام دەبێت مرۆڤ ئامادەبێت بۆ ئەو ڕاستییەی كە دەكرێت ساڵانێك بەردەوام بێت.
    سەرچاوە: نۆڤۆستی