هەولێر - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی سەربازی لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە هەولێر.
لە راگەیندراوێكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا ئاماژە بەوە كراوە "شاندێكی باڵای سەربازی لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتوونەتە هەولێر".
ئاماژەی بەوەشكرد، "شاندەكە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە، جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردە سەربازی و ئەمنییەكان لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆی هەرێم".