بەغدا - INA- ئامنە ئەلسەلامی
ئەمڕۆ شەممە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران سێ پێوەری بۆ دابەشكردنی قوتابخانەی نمونەیی لە نێوان پارێزگاكاندا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چیندا دانا، هاوكات دابەشكردنی جوگرافی قوتابخانەكانیش ئاشكرا كرد.
حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداری گشتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : بەپێی سێ پێوەر كە لیژنەی باڵای بینای قوتابخانەی نمونەیی داناوە، باڵەخانەی قوتابخانەكان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە، ئەوانیش چڕی دانیشتووان، قوتابخانەی قوڕ، و ئەو قوتابخانانەی دوو دەوامی تیایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دابەشكردنی قوتابخانە نموونەكان بەم شێوەیە دەبێت: پارێزگای بەغدا (144)، كەربەلا (44)، دزیقار(106)، نەجەف (40)، بەسڕە (86)، میسان (52)، واست ( 48). ، موسەننا (53)، دیوانیە (61)، بابل (45)، ئەنباِر (51)، دیالە (56)، سەڵاحەدین (78)، كەركوك (44)، نەینەوا 92.
ئاماژەی بەوەشدا زەوی تایبەتی قوتابخانەكان بەپێی بوونی پارەی چۆڵ دیاریكراوە كە دوور بن لەهەر دەستێوەردانێكی یاسایی و كارگێڕی كە دەبێتە هۆی كارئاسانی بۆ كاركردنی لیژنەكە و دیاریكردنی شوێنەكان و دەستپێكردنی پرۆژەكە بە زووترین كات.
ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە بنیاتنانی نیشتمان پێویستی بە سەبر و كات هەیە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەی هەزار قوتابخانە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چین و بەپێی كاتە دیاریكراوەكان تەواو دەبێت.
كازمی لە میانی ئاهەنگی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی هەزار قوتابخانەی نمونەیی لە سەرتاسەری عێراق رایگەیاند و بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: من خۆشحاڵم كە لە نێوانتان و لەگەڵتانم لەم ئاهەنگەدا، و دەست دەكەم بە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی بیناسازی 1000 قوتابخانە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پڕۆژە ستراتیژییە گرنگە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگا و گەشەپێدانی نەوەكانمان بەرەو بنیاتنانی سەركردە بۆ خزمەتكردنی عێراق لە داهاتوودا لە ساڵی 2003ەوە هیچ گرنگییەك بە پەروەردە نەبووە و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم پڕۆژەیە لەناو عێراقدا جێبەجێ دەكرێت، ڕێككەوتنی چین كە پێشتر زۆر كەس پرسیاریان لەسەر نەبوونی جددیەتی حكومەت كردووە لە جێبەجێكردنیدا.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەمڕۆ بەردی بناغەی جێبەجێكردنی ئەم ڕێكەوتنە دادەنێین بە مەبەستی ناردنی پەیامێك كە پەروەردە زۆر گرنگە لە ژیانی كۆمەڵگاكەمان و پێداویستییەكانی منداڵەكانمان و جەختیشیكردەوە : پێویستە كاربكەین لەسەر گرنگیدان بە پەروەردە، نەك تەنها لە بنیاتنانی قوتابخانە، بەڵكو لە گۆڕین و پەرەپێدانی مەنهەجی پەروەردەیی، و ئەمەش نەك تەنها بەرپرسیارێتی حكومەت نییە، بەڵكو لە ئەستۆی حكومەت و سەرۆكوەزیران و كەرتە پەیوەندیدارەكان و كۆمەڵگا و پسپۆڕاندایە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەبێت بەدوای ئەو پسپۆڕانەدا بگەڕێین و پاڵپشتییان بكەین بۆ ئەوەی بەشداری لە بنیاتنانی عێراقدا بكەن، ڕوونیشیكردەوە كە :پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی 1000 قوتابخانە، هەروەها سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكە دەكەین و كاركردن لە چوارچێوەی خشتەی كاتی بۆ جێبەجێكردنیدا.
كازمی سوپاسی كەسانی بەرپرس و لیژنەی باڵای دروستكردنی قوتابخانەی كرد بۆ ئەم پڕۆژەیە، كە شەو و ڕۆژ كاریان كرد بۆ جێبەجێكردنی،ئاماژەی بەوەشكردووە دەبێت هەڵبژاردنی خۆمان بكەین لەنێوان بنیاتنانی نیشتمان یان تەمبەڵبوون و بیناسازی پێویستی بە سەبر و كات هەیە، رووخاندنیش ئاسانە و دەتوانرێت لە ماوەیەكی كورتدا لەناوببرێت،لە كۆتاییدا دەڵێت: ئەمڕۆ خستنەگەڕی ئەم پڕۆژەیە ڕادەگەیەنم و لە پێناو عێراق و عێراقییەكان بەردی بناغەی بۆ دادەنێم.