بەغدا - INA- محەمەد ئەلتاڵبی
ئەمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ وادەی واژۆكردنی گرێبەستی پرۆژەی یەكگرتنەوەی هێماكانی هاتوچۆ و ماوەی تەواوكردنی دیاریكرد، هاوكات روونكردنەوەیشی لەبارەی رسوماتی گۆڕینی تابلۆكان كرد.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی لیوا تاریق ئیسماعیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای جێبەجێكردنی پرۆژەی تابلۆی نوێ رێككەوتن كراوە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا گرێبەستەكە واژۆ دەكرێت و ئاماژە بەوە دەكات كە پڕۆژەكە لە ماوەی مانگێك بۆ مانگ و نیوێكدا ڕووناكی دەبینێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : سەرجەم سەنتەرەكان و پارتیشنەكان و بیناكانی هاتوچۆ وەبەرهێنان دەكرێن و كاردەكەن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە 31 سەنتەر هەیە كە كار لەسەر وەرگرتنی مامەڵە و دابەشكردنی پلێتەكان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لەوانەیە بەڕێوەبەرایەتییەكە كار بۆ وەرگرتنی رەزامەند بكات بۆ گۆڕینی تابلۆكان بە بێ ئۆتۆمبیل، بەو پێیەی رەزامەندی ساڵانە بۆ چاپكردنی تابلۆكە بە زمانی ئینگلیزی و پێدانی ژمارەكە بە دەست و واژۆكردنی پۆستەرەكە بۆ تابلۆكە دەبێت.
سەبارەت بە كرێی تابلۆكان ئیسماعیل ڕوونیكردەوە : ئەو رسومانەی كە بە بەهای 50 هەزار دینار دیاری كراوە، لە بنەڕەتدا تەنها 20 هەزار دینارە، بە بەراورد بە 30 هەزار دینار، كە پێی دەوترێت پێداچوونەوە، هەروەها بەشێكە لە یاسا و ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : كرێی گۆڕینی پلێتی نوێ لە هەرێمی كوردستان 120 هەزار دینارە.