بەغدا - INA
عەلی ئەلدلێمی وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە پرۆسەی تاقیكردنەوە رۆحی پرۆسەكەیە، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی بەهەدەرنەدانی هەوڵی ئەكادیمی خوێندكار، هەروەها داڕشتنی پلانی سیستماتیك بۆ دووركەوتنەوە لەو ئاستەنگانەی كە كاریگەری نەرێنی لەسەر سەركەوتنی ئەو خوێندكارە هەیە لە تاقیكردنەوەكان.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردە، سەردانی بارەگای لیژنەی بەش بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكان لە پەروەردەی دووەمی رەسافای كردووە، و زانیاریی پێدراوە لەسەر پێشكەوتنی كارەكانی.
ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزیر لەسەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی بەشی بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكان لە پەروەردەی رەسافای دووەم و د.ریاز كەریم عومەری و ئەندامانی لیژنەی بەشی راسپێردراو نوێ و گفتوگۆی لەگەڵ كردوون و باسی پرۆسەی تاقیكردنەوە بۆ خوێندكارانی پۆلی سێیەمی ناوەندی كردووە.
وەزیری پەروەردە جەختیشیكردەوە پرۆسەی تاقیكردنەوەكان رۆحی پرۆسەی پەروەردەیە، هەروەها داواشی لەو كەسانە كرد كە بەرپرسی ئەم ئەركە نیشتمانییەن، بە هێز و ئیرادە بەردەوام بن لە رێبازەكە و هەوڵی ئەكادیمی خوێندكارەكە بەفیڕۆ نەدەن و پلانی میتۆدۆلۆژی دابڕێژن بۆ ئەوەی لە ئاستەنگەكان دووربكەونەوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر سەركەوتنی تاقیكردنەوەكان هەیە و دەگەنە باشترین ئاست و ئەنجامەكان.
وەزیری پەروەردە سوپاسی خۆی بۆ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی بەشەكان بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكان لە پەروەردەی رەسافەی دووەم، بۆ هەوڵەكانیان لە بەرژەوەندی خوێندكار و دامەزراوەی پەروەردەیی بە هەمان شێوە.