شاندێکی باڵا چاودێری هاتنی حاجیان دەکات بۆ مەرزی عەرعەر

ناوخۆ
  • 18-06-2022, 11:34
  • +A -A

    بەغداد _INA
    ئەمڕۆ شەممە شاندێکی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان گەیشتنە مەرزی عەرعەر بۆ چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنی گەشتکردنی حاجیان بۆخاکی پیرۆز.
    لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، ،سەرۆکی فەرمانگەی حەج و عومرە و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و پارێزگاری کەربەلا و ژمارەیەک لەفەرماندە ئەمنیەکان گەیشتنە مەرزی عەرعەر بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی گەیشتنی حاجیان بۆ خاکە پیرۆزە.
    وتیشی: ئەو کاروانانەی حاجیان دەگوازنەوە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە مەرزی عەرعەر، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆلە نێوان ئەمنیەتی تونددا شاری پیرۆزی کەربەلایان بەجێهێشت".