بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهەی بەسرە خاوەندارێتی موڵكێكی بۆ دەوڵەت گەڕاندەوە كە نرخەكەی ملیارێك دۆلارە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، دەستەی نەزاهە رایگەیاند: تیمێكی بەرێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە لەدەستەی نەزاهەی بەسەرە توانیویەتی تۆمەتبارێك دەستبەسەر بكات كە مامەڵەی موڵكێكی لە تۆماری خانوبەرە ساختە كردوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا كە ئەو تیمەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە ئەنجامیانداوە دەركەوتووە خاوەندارێتی ئەو موڵكە دەگەرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و بە مامەڵەی ساختە خاوەندارێتیەكەی گوازراوەتەوە بۆ كەسێك.