بەغداد/ INA
"محەممەد بارکیندۆ " سکرتێری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت" ئۆپێک" چەند کاتژمێرێک دوای گەیشتنی بۆ بەغدا ،سەردانی مەزاری " ئیمام عەلی " سەلامی خوای لەسەر بێت، لە پارێزگای نەجەف کرد.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "محەممەد بارکیندۆ " سکرتێری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) سەردانەکەی بۆ مەزاری"ئیمام عەلی " ( سڵاوی خوای لەسەر بێت) و لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای نەجەف و دەزگای عەلەویەی شارەکە پێشوازی لێکرا.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە" سكرتێری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) بە پۆشینی جل و بەرگ و سەرپۆشی نەریتی ناوخۆیی (ئەلیشماغ ) وەک دەربڕینی شانازی و خۆشەویستی خۆی بۆ گەلی عێراق نەریەتە ئاینەکانی بەجێگەیاند .