پارێزگاری نەینەوا هۆکاری دواکەوتنی ئاوەدانکردنەوەی منارەی حەدبا و مزگەوتی نوری ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 17-06-2022, 21:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA - ئامینە سەلامی 

    ئەمڕۆ هەینی"نەجم جبوری" پارێزگاری نەینەوا هۆکاری دواکەوتنی تەواوکردنی کارەکانی ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی ئەلنور و منارەی حەدبا و کەنیسەی ئەلساعەی بۆ تایبەتمەندییەکانی کەلوپەلی دێرین گەڕاندەوە.
     "جبووری" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"یونسکۆ بەردەوامە لە کارەکانی لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵی کۆن و کاردەکات بۆ تەواوکردنی ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی ئەلنوری و منارەی حەدبا و کەنیسەی ئەلساعە، بەڵام پێشکەوتنی کارەکان خاوە ,چونکە پێویستی بە تایبەتمەندی هەیە بۆ شوێنە دێرینەکان.
     جبووری ئاشکراشیکرد ، دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی زیاتر لە 70 خانوو لە شارە كۆنەكە تەواو بووە، كارەكان بەردەوامن لە چوارچێوەی بەخشینی ئیماراتی بە بڕی 50 ملیۆن دۆلار بۆ یونسكۆ. 
     جبووری لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "ئێمە هێشتا لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەداین لە بەری ڕووبارەکە بۆ شارە کۆنەکە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی، هەروەها فەرمانگەکانی ڕاوێژکاری لە وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و پلاندانان بەردەوامن لە پەرەپێدانی توێژینەوە و تایبەتمەندییەکان پێش دەستپێکردنی کارەکان