بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای هەواڵگری فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری لە دیالە ڕاگەیاند کە بەرپرسی گواستنەوە و پاڵپشتی لۆجستی بوو.
لەو بارەیەوە دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە، "لە رێگەی كۆكردنەوە و هاوتاكردنی زانیارییەكان، هەروەها لە رێگەی پرۆسەیەكی چۆنایەتی لەسەر بنەمای زانیاری دروست، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی یەکێکە لە مەترسیدارترین تیرۆریست لە پارێزگای دیالە بەناوی (ئەبو مریەم) دەستگیر بکات کە بەرپرسیارە لە گواستنەوە و پشتیوانی لۆجستی بۆ چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە دەستگیرکردنەکە دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند هات کە ئەرکەکەیان بە پیشەیی بەرز و پلاندانانی ورد ئەنجامدراوە .
هەرلەبەیاننامەکەدا ئاشکراکراوە کە لەڕێگەی لێکۆڵینەوەکانەوە، تیرۆریستەکە دانی بەوەدا ناوە کە سەر بە چەتەکانی داعشە و پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ئەو بەرپرسە سەربازییەکانەوە ھەبوە لە چیای حەمرین و جەلاولا و سەرپەرشتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گواستنەوە و پشتیوانی لۆجستی بۆ باندە تیرۆریستییەکان.